Skip to content

جوگرافيا

  • ئایسلەند دوورگەیەکی گەورەیە لە ئەقیانوسی ئەتلەس (103000 کیلۆمەتری دووجا)یە و بەشێکە لە ئەوروپا.
  • ئایسلەند گڕکانی چالاک و چەندین ناوچەی گەرمی ژێرزەوی هەیە. لێرە سەهۆڵبەندانی سرووشتی و کێلگەی بەردی لاڤاش هەیە.
  • ئەم وڵاتە ڕووپۆشی وڕوەکی کەمی هەیە.
  • کەنار دەریا زۆر ناڕێکە، خاوەن کەنداوی تەنگ و باریک، کەنداو و مەدخەلی فراوانە.
  • ناوچە بەرزەکان 75٪ پانتایی وڵات پێک دێنێت بەڵام هیچکەس لەوێ ناژی.
  • شارۆچكە و گوند بەدرێژای كەنار دەريا پێکهاتوون.

 بوومەلەرزە و تەقینەوەی گڕکانەکان

  • توێکڵی زەوی بەبەردەوامی لەجووڵەدایە. ئەمە گرژى دروست دەكات، توێكڵەکە دەشکێت و بوومەلەرزە بەدی دێنێت.
  • بوومەلەرزە لە ئايسلەند زۆر ڕوو دەدات. بنەڕەتی زۆربەیان دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤەکان.
  • هەرچەندە لە ئێسلەند خانووبەرە بەهێزن، بەڵام لە بوومەلەرزەی گەورەدا هەندێکیان زیانیان پێگەیشتووە.
  • کاتێک کە ماگما و گاز لە قووڵایی زەوییەوە دێتە سەرەوە بۆ سەر ڕووی زەوی، گڕکانەکە دەتەقێتەوە. لاڤا لەڕووی زەوی دەڕوا و خاك و خۆلەمێش دەكەوێتە سەر ڕووی زەوى.
  • لە ئایسلەند تەقینەوەی گڕکان زۆر ڕوو دەدات. ناسراوترین تەقینەوەکانی گڕاکان لە ساڵی ڕابردوودا، تەقینەوەی دوورگەکانی ڤێستمانەئەییا لە ساڵی 1973 و تەقینەوەی ئەییافیاتلایۆکوتڵEyjafjallajökull لە 2010.

کاردانەوەی بوومەلەرزە

  • ئەگەر لە کاتی دەسپێکردنی بوومەلەرزەدا لە ناوەوەی، ڕامەکە بۆ دەرەوە:
    • لەو شوێنەی کە هەیت بمێنەوە- زۆر یەک لە ڕووداوەکان کاتێک ڕوودەدەن کە خەڵک لەکاتی کەوتنی خاشاک ڕادەکەن.
    • بڕۆ بۆ ژێر مێز یان قەرەوێڵەیەک، سەر و مل بپارێزە، خۆت لەژێر شتێکی پتەو بهێڵەوە.
    • لە گۆشەیەک لەلایەن دیواری پاڵپشت یان دەرگای کراوە لە دیواری پاڵپشت، لەسەر ئەژنۆ دانیشە.
    • ئەگەربەهۆی بوومەلەرزە لەخەو هەستایت بە سەرین سەروو وو ڕووی خۆت بپارێزە..
    • دوور بە لە پەنجەرە – ئەوان دەتوانن بشکێن.
  • ئەگەر لەکاتی بوومەلەرزە لە دەرەوەی ماڵەوەی، ڕامەکە:
    • لەدەرەوە بمێنەوە – هەوڵدە پەناگایەک، حەشارگەیەک، شوێنێکی پاراستن بدۆزێوە
  • ئەگەر لە کاتی بوومەلەرزەدا خەریکی شۆفێری:
    • سەیارەکە بوەستێنە و پارکی بکە، پشتێنی سەلامەتی خۆت ببەستە و لەهەمان شوێن کەهەی بمێنەوە.

www.almannavarnir.is/natturuva/jardskjalftar/vidbrogd-vid-jardskjalfta

سەهۆڵدانی سرووشتی، ڕووبار و تاڤگەکان

  • Vatnajökull لە باشورى رۆژ هەڵاتی ئايسلەند گەورەترين سەهۆڵدانی سرووشتی ئەوروپاىە.
  • خەڵک دەتوانن بچن بۆ تۆڕی گەشتیاری سەهۆڵبەندان.
  • ماسی سەلەمون یان سالامۆن دەکرێ زارجار لە دەریا و ڕووبارەکانی ئاسلەندا ڕاو کرێن
  • لە سەرانسەری ئایسلەند تاڤگەی گەورە و بچووک هەیە. ناسراوترين تاڤگەکانی ئايسلەند دەکرێ ئاماژە بکرێت بە گوتلفۆس/ Gullfoss ، دێتتيفۆس و سێلیالاندسفۆس.
  • گڕکانی سترۆككور، لە هەرێمئ گەیسیر Geysir، بە بەردەوامی لە هەڵچوون دایە.
  • ڕووبارە بەهێزەکان سوودیان لێوەردەگیرترێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئاووهەوا

  • ئايسلەند چوار وەرزی هەيە: زستان، بەهار، هاوين و پايز.
  • لە هاوين، تێكڕا پلەى گەرمى دەوروبەرە 10 پلەی سیلیسییە و لەنێوان 10- بۆ 0 پلەی سیلیسی لە زستاندایە.
  • ئاووهەوا لە ئايسلەند دەتوانێ زۆر بەخێرايى دەگۆڕێت، لەگەڵ ڕۆژێک بەفر و ڕۆژێکی تر باران ببارێت.
  • ڕەشەبا هەندێ جار لە زستاندا ڕوو دەدات، بۆنموونە لە ناوچەی شارى. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ئێسلەند سیستەمێکی هۆشداری بە چوار کۆدی ڕەنگەوە بەکار دێنێت: هۆشداری سەوز، زەرد، پرتەقاڵى و سوور. www.vedur.is
    • هۆشداری پرتەقاڵى و سوور دەبێت بەجيددى وەر بگيرێت. خەڵک دەبێ هەوڵ بدەن لە ماڵەوە بمێننەوە و خۆ بەدوور بگرن لە سەفەر و منداڵەکانیش نابێ بەخۆیانەوە بچن بۆ قوتابخانە و یان لە قوتابخانەوە بڕۆنەوە.

ئاووهەوا و ژيانی ڕۆژانە 

  • ئاووهەوا كاريگەريى مەزنی هەيە لەسەر ژيانی ڕۆژانە لە ئايسلەند و ئایسلەندییەکان دەتوانن بەبەردەوامى قسە بكەن دەربارەی ئاووهەوا.
  • ئەوێ دەتوانێت گەلێك زۆر بەفری هەبێت لە زستاندا هەر بۆیە خەڵك پێويستە بەفر لە ئوتۆمبێلەکەیان دوور بکەنەوە بۆ دوورگرتن لە داڕووشین. بەفرەکە دەبێ ڕاماڵدرێت، و خوێ يان لم لەسەر قەراخ و شەقام بڵاوى كرێتەوە بۆ ئەوەیکە خەڵک بتوانن پیاسە بکەن و شۆفێری بکەن.
  • ئەوە باشە بۆ بەكارهێنان بزمار لەژێرپێڵاو بۆ خۆ بەدوور دەگرن لە کەوتن لەسەر سەهۆڵ.
  • زستان زۆر تاریک و ڕووناكى ڕۆژ كەمە. تیشکەکانی بەرەبەیانی جەمسەری باکوور لەماوەی زستاندا لە ئاسماندا سەما دەکەن.
  • هاوين زۆر ڕووناکە، هەروەها شەوەکانی!
  • ئایسلەندییەکان خۆیان گونجاندووە لەگەڵ کەش و هەوای ئایسلەند. ئەوان دەڕۆن دەرەوەى تەنانەت ئەگەر بەفر و سەرما هەبێت.
  • ئەگەر جلوبەرگی گەرم بپۆشن دەرکەوتن و پیسە لە زستان زۆر خۆشە.
  • و بەفرەخليسكێنە و خلیسکێن لە چالاکییە خۆشەویستەکانی زستانە.
  • منداڵەکان حەز دەکەن بە گاليسكەى سەر سەهۆڵ بڕۆن و بە گالیسکەکەیان بەرەو لێژایی بخلیسکێن.
  • لە هاويندا، زۆربەى ئایسلەندییەکان بەباشی دەزانن لە دەرەی ماڵەوە بمیننەوە و کاتیان باش بەکار بێنن لە کاتێکدا هەوا گەرمە و دەچن بۆ باخەکەیان، گەشت دەکەن یان تەنیا پاسکیل لێدەخوڕن، پیاسە دەکەبن و لە دەرەوەی ماڵەوە دادەنیشن.
Can we improve the content on the site?