هاووڵاتیانی بەساڵاچوو
- لە ئایسلەند لە لایەن حکوومەتەوە هاووڵاتیە بەساڵاچووەکان مووچەی خانەنشینیان پێدەدرێت و مووچەکە زۆرجار لە سندۆقی خانەنشینییەوە پێیان دەدرێت. بڕەکەی گرێدراوی ماوەی ژیانی ئەوانە لە وڵات و داهاتی پێشووی ئەوان.
- زۆربەی بەساڵاچووان هەتا ئەو کاتەی بتوانن (یان هەموو ماوەی ژیانیان) لە ماڵە خۆیان دەژین.
- زۆربەی ئەوان لە لایەن شاراوەنییەوە پاڵپشتی دەکرێن (بۆ نموونە بە خاوێنکردنەوە، ئامادەکردنی خواردن، ژمەدەرمان، یان گەرماوپێکردن) یان چالاکی كات ڕابواردن بۆ بەساڵاچوان بەکاردێنن.
- خەڵک خۆیان بەشێک لە تێچوونەکان دەدەن.
- خانەی پیران بۆ کەسانی بەتەمەنە کە ناتوانن لە ماڵەوە بژین.
بەساڵاچووان تیچوونی نیشتەجێبوون لە خانەی پیران دابەش دەکەن. - خانەی پیران چاودێری 24 کاتژمێرە پێشکەش دەکات.
خانەی پیران ڕێکخەران، سستەر و پزیشکان دادەمەزرێنن.- هەندێک پرسی تەندروستی بە چوونەسەری تەمەن ڕوو دەدەن، بۆنموونە
- دڵەکوتە و خەمۆکی بە هۆی دابەزینی تەندروستی و/یان دوورەپەرێزی و تەنیایی.
- حەزی خواردن کەم دەکاتەوە. لەوانەیە بەدخۆراکی و کۆئەندامی بەرگری لاوازی بەدواوە بێت.
- شێوە جیاوازەکانی یادکردنەوە و نەمانی ژیری لەناو بەساڵاچوواندا باوە.
- هەندێک پرسی تەندروستی بە چوونەسەری تەمەن ڕوو دەدەن، بۆنموونە
هەڵامەت
- هەڵامەت نەخۆشییەکی درمی ساڵانیە لە مانگەکانی زستان لە ئایسلەند.
- ئاوی لووت، تا و قۆرگ ئێشە هەڵامەتی بەدواوەیە.
- لە ئایسلەند، ئەنتی بیۆتیکەکان بۆ نیشانە سەرەتاییەکانی هەڵامەت ڕێپێدراو نین.
- ڕادەسپێردرێت خەڵک لە ماڵەوە بن، باش پشوو بدەن و ئەگەر پێویست بکات دەرمانی دژە ئیش و ژان و دژە کۆکە بەکار بێنن (بەبێ ڕەچەتە لە دەرمانخانەکان هەیە)
- پێویست ناکات بۆ هەڵامەت بترسیت- بەگشتی لە ماوەی 1 بۆ 2 هەفتەدا چارەسەر دەبێت.
- هەڵبەت ئەگەر هەڵامەت یان نەخۆشی تر پاش ماوەیەک چارەسەر نەبن، تاکەکان دەبێ سەردانی بنکەی تەندروستی گەڕەکی خۆیان بکەن.
تەندروستی دەروون
- نەخۆشی دەروونی و کێشەی سۆزداری لەوانەیە لە ماوەی ژیاندا بۆ هەمووان ڕوو بدات. ئەوانە لە پەیوەندی ئێمە لەگەڵ خەڵک یان ژیاندا بارودۆخی دژاور دروست دەکەن.
- گوشاری دەروونی و نائاسایشی لەڕادەبەدەر دڵەکوتە (تەنانەت ئاڵۆزی گوشاری دەروونی پاش ترۆما) دەروست دەکات و لەوانەیە ڕووداوی بەزیان وەک نەخۆشی، برین، مردن یان ئەزمونی ژیانی کاتی شەڕ یان ڕاکردن ئەوانە ئاڵۆزی و بارودۆخی ناخۆش و مەترسیداری بەدواوە بێت.
- زۆربەی ئەو کەسانەی لە ئایسلەند دەژین، لە تاریکترین مانگەکانی ساڵدا، لە قووڵایی زستان، تووشی ئاڵۆزی سۆزداری دەبن.
- لە ئایسلەند، بەگشتی هاودڵن لەگەڵ نەخۆشی لەم چەشنە و داوای یارمەتی پزیشکی و چارەسەری بۆ ئەوان ئاساییە.
- زۆربەی ئەو کەسانەی کۆچ دەکەن بە وڵاتێکی تر، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا پڕۆسەیەکی دەروونی تایبەت دەبڕن.
سەرەتا، تاکەکان بە هۆی بارودۆخی نوێی خۆیان گەشبینن و ئاسوودەیی تاقی دەکەنەوە. بەڵام پاش ماوەیەک زۆربەی ئەوان دووچاری خەمۆکی یان بیرۆکەی خراپ دەبن. بۆ زۆرکەس، بە گەیشتن بە دۆخێکی سۆزداری هاوسەنگتر، ئەمە ورەدەوردە نامێنیت. - هەندێجار، پەرێشانی و دڵەکوتەی هزر لەوانەیە بە شێوەی ژانەسەر، ئازاری گەدە و یان بێ خەوی دەرکەوێت.
- کاتی گەڕان بەدوای ڕیشەی سەرەکی ئازار و هەستی مەراق و بێ ئارامی، گرنگە سەیری دیمەنی گشتی بکەیت.
- باشە نەترسی لە ڕاگەیاندنی هەستی تاکەکان، باسکردنی ئەزموونی خۆت و پرسیارکردن لە فەرمانبەرانی تەندروستی و چارەسەری دەربارەی هۆکاری شاراوەی هەستی مەراق و بێ ئارامی.
- ئەگەر کێشەی دەروونیت هەیە- بنکەی چاودێری تەندروستی یەکەم شوێنە دەتوانیت سەردانی بکەیت. پزیشکی گشتی دەتوانێت دەرمانی دژە خەمۆکی، دژی دڵەکوتە و بەپپێ زەرور بۆ نوسێت یان داواکاری پزیشکی دەروونی ڕێپێدراو بکات. لە سیستەمەکانی چاودێری پزیشکیش پزیشکانی دەروونی لەبەردەستن.
- دەستەی چارەسەری تەندروستی دەروون هەم لە بنکەکانی تەندروستی و هەم لە بنکەکانی خزمەتگوزاری تایبەت چالاکن. ئەوان جۆرە جیاوازەکانی پاڵپشتی پێشکەش دەکەن.
- بەشی چاودێری تایبەتی Landspítalinn بۆ نەخۆشانی دەروونی هەڵکەوتووە لە نهۆمی یەکەم بەشی پزیشکی دەروونی لە Hringbraut. ڕۆژانی هەفتە لە کاتژمێر 12:00 بۆ 19:00 و لە کۆتایی هەفتەکان و پشوودانەکان لە کاتژمێر 13:00 بۆ 17:00 کراوەتەوە.
- دەشتوانیت بڕۆیە بەشی چاودێری تایبەت لە Landspítalinn لە Fossvogur
ئالوودەبوون
- جگەرەکێشان هۆی سەرەکی شێرپەنجە و ئەو نەخۆشیانەیە دەکرێ ڕێگری بکرێتن.
- جگەرەکێشان مەترسیدارترین شێوەی بەکاربردنی تووتنە و تا نیوەی کەسانێک جگەرە دەکێشن لە درێژخایەن بە جگەرە دەمرن.
- جووینی تووتن و توتنی ناو لووت بۆ تەندروستی بەکارهێنەر بەزیانە.
- یارمەتیدان بۆ دابڕان لە تووتن و جگەرە، لەبەردەستە و بریتییە لە ڕاوێژکاری، کۆرس و بەرهەمەکانی دەرمانسازی. سەردانی www.reyklaus.is و بەرهەمەکانی ناو دەرمانخانەکان بکە (وەک بنێشتی نیکۆتین، پلاستەری نیکۆتین لەگەڵ سپرای نیکۆتین)..
- منداڵانی خوارووی تەمەن 18 ساڵان بۆیان نییە جگەرە بکڕن یان بکێشن.
- خواردنەوەی لەڕادەبەدەری کهوول کێشەیە. خەڵک زۆرجار هەوڵ دەدەن خواردنەوەی کهوول بشارنەوە و خۆیان واز لەمە بێنن بەڵام بۆ ئەمە کێشەیان هەیە.
- ئالوودەبوون بە کهوول نەخۆشییەکە چارەسەر دەکرێت.
- پاککردنەوەی ژەهر و چارەسەری ئالوودەبوون بە کهوول و مادە هۆشبەرەکان لە "ڤۆگۆر"/ Vogur بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت و لە لایەن ئەنجومەنی SÁÁـەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت،, www.saa.is
- چارەسەری درێژخایەن بۆ ژنان و پیاوانیش پاش نیشتەجێبوون لە "ڤۆگۆر" لەبەردەستە.
- سەلمێنراوە پەیوەندی AA لەگەڵ زۆر کەس بۆ لەناوبردنی کهوول و/یان مادە هۆشبەرەکان و پاراستنی وریایی بەسوودە. www.aa.is
- کەمترین تەمەن بۆ کڕینی کهوول 20 ساڵە.
- بەکاربردنی لەڕادەبەدەری کهوول و دەرمانە مەستکەرەکان سەرئێشە و بێزاریی پێوەیە. بۆ هەردوولا کەسانێک کە کهوول/مادە بێهۆشکەرەکان لەڕادەبەدەر بەکاردێنن زیاتر لەوان سەبارەت بە هاوڕێ و خێزان.
- ژیان لەو ماڵانەدا زۆرجار دڵەکوتە، ترس، گۆشەگیری، دەمەقاڵە و توندوتیژی بەدواوەیە.
- ئەگەر منداڵان بە هۆی خواردنەوەی کهوول باوان یان سەرپەرشتەکانیان، دەبێ لە ماڵەوە بە هات و هاوار و شەڕ بژین ئەمە کەمتەرخەمییە.
- لە ئایسلەند ئەنجومەنی تر چالاکن و تەرکیز دەکەنە سەر پاڵپشتی لە هۆگرانی مادە هۆشبەرەکان و پاراستنی تەندروستی ئەوان و هەروەها پاڵپشتی خێزان و هاوڕێیانی هۆگرانی مادە هۆشبەرەکان بە زنجیرەیەکی بەربڵاو لە پرسەکان (هۆگری بە خواردن، هۆگری بە قومارکردن، هۆگری بە مادە هۆشبەرەکان، هۆگری بە کهووڵ).